رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە دابەشکردنی ئاوی خاوێن لە هەولێر راگیراوە. بەڕێوەبەری ئاو دەڵێت، هۆکارەکە لێڵبوونی ئاوی رووبار و سەرچاوەکانی ئاوی هەولێرە.
چەند هاونیشتمانییەک لە گەڕەکەکانی هەولێر بە رووداویان گوت، ماوەی دوو رۆژە ئاویان بۆ بەرنەدراوەتەوە و بێ ئاون و نازانن هۆکارەکەی چییە و کەی چارەسەر دەبێ.
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئاوی رووبار لێڵ بووە، کە سەرچاوەی ئاوی خاوێنی هەولێرە بۆیە دابەشکردن راگیراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەی ئاوی هەولێر گوتی: "ئەمڕۆ بارانبارین وەستاوە، ئەگەر دۆخەکە لەباربێ وەکو ئێستا هەموو هەوڵێک دەدەین هەر ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە و ئاو بگاتەوە گەڕەکەکانی شار".
زۆرینەی دانیشتووانی شاری هەولێر ئاوی خاوێنیان لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) بۆ دابین دەکرێت، کە سەرچاوەکەی زێی گەورەیە، بەڵام لە کاتی بارانی بارانی بە خوڕ و زۆر ئاوی زێیەکە لێڵ و قوڕاوی دەبێت.
