رووداو دیجیتاڵ
بورهانەدین دوڕان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هەڵبژاردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکووک بە کلیلی سەقامگیریی هەمیشەیی پارێزگاکەی باشووری کوردستان ناودەبات.
لەبارەی هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان بە پارێزگاری کەرکووک، دوڕان ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، "بەشداریکردنی گەلی تورکمان لە بەڕێوەبردنی کەرکووک وەک یەکێک لە پێکهاتە رەسەنەکانی ئەو شارە بەو شێوەیەی کە شیاون، سەرەڕای ئەوەی دواکەوتنە لە جێبەجێکردنی مافێک، بەڵام کلیلی سەقامگیریی هەمیشەییشە."
دوڕان لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە محەممەد سەمعان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری کەرکووک و هیوای خواست کە ماوەی کارکردنەکەی سوودبەخش بێت بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
دوڕان نووسیوویەتی، "هەڵبژاردنی کەسایەتییەکی تورکمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەربڕینێکی بەهێزە لە هاوسەنگی لە نوێنەرایەتی، یەکسانی لە دادپەروەری، متمانە بە داهاتوویەکی هاوبەش. ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی مێژوویی دیاری دەکات کە شایستەی رۆحی کەرکووکە؛ شارێک کە بە فرە پێکهاتەیی ناسراوە."
محەممەد سەمعان رۆژی 16ی نیسان وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا و شوێنی رێبوار تەهای گرتەوە.
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێی عێراقدا کەسێکی تورکمان پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێ.
