رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی جزیر سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، دەست بەسەر بڕێک زێڕ و دۆلار و یۆرۆی قاچاخدا گیرا، کە بەهایان 590 ملیۆن لیرە (13.3 ملیۆن دۆلار) بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی 2024 ـی نیسانی 2026 رایگەیاند، بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی جزیر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شرنەخ لە دژی تاوانی قاچاخچێتی ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا رۆژی پێنجشەممە 23ـی نیسان لە شارۆچکەی جزیر ئۆتۆمبێلێک بە گومانی قاچاخچێتی راگیراوە و پشکنراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 115 کیلۆ و 939 گرام زێڕ، 90 هەزار و 600 دۆلار و 7 هەزار و 470 یۆرۆدا گیرا، کە بایی 590 ملیۆن لیرە (13.3 ملیۆن دۆلار) بووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە تۆمەتی قاچاخچێتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سێ کەس کرایەوە.
