رووداو دیجیتاڵ
لە مۆزەخانەی نەتەوەسازان لە شاری سلێمانی، هونەرمەند بەیان زەریفی، هەوڵێکی تایبەتی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی یادەوەری و کەلوپەلی تایبەتی 34 هونەرمەندی کۆچکردووی ناسراوی کورد، لەوانە: مەکی عەبدوڵڵا، سمکۆ عەزیز و تەها خەلیل.
مۆزەخانەکە بووەتە ناوەندێکی فێرکاری بۆ نەوەی نوێ. بەیان زەریفی، کە خۆی دامەزرێنەری ئەم بەشەیە، دەڵێت: "ئێرە بووەتە ماڵی دووەمی من و دەمەوێت وەفاداریی خۆم بۆ هاوکارە کۆچکردووەکانم دەرببڕم.
بابەتی پەیوەندیدار
کولتوور 20/05/2026
ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک
کولتوور 15/05/2026
جەلادەت بەدرخان، ژێنەرەوەی ئەلفابێی کوردی؛ "کوردبوون بەبێ زمان شانازی نییە"
کەسوکاری هونەرمەندان کەلوپەلەکانیان وەکو ئەمانەتێک پێشکێش دەکەن.
کچی هونەرمەند تەها خەلیل یادگارییەکانی باوکی هێناوە و پێشکێشی مۆزەخانەکەی دەکات و دەڵێت، کاتێک دەست لە کەلوپەلەکان دەدات، وا هەست دەکات باوکی هێشتا لە ژیاندایە.
ئامانجی سەرەکیی بەیان زەریفی ئەوەیە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هاوکارییان بکات بۆ دروستکردنی پەیکەری شایستە بۆ ئەم هونەرمەندانە، تاوەکو مێژووی هونەریی کوردستان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی زیندوو بهێڵدرێتەوە.
