رووداو دیجیتاڵ لەم هەفتەیەدا نادیە موراد لە ژنێف بوو. نادیە رزگاربوویەکی جینۆسایدی ئێزدییەکانە و ئەم رۆژانە یادی جینۆسایدی ساڵی 2014ـەیە کە لە دژی کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان بەدەستی چەکدارانی داعش ئەنجامدرا. نادیە موراد کە ئێستا لە ئەمریکا دەژی و لەوێ خوێندوویەتی، بەڵام ژیانی دیاسپۆرا و وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی وایلێنەکردووە لە ماڵەوە دانیشێت و چیدیکە باسی جینۆسایدەکە نەکات. ئەو لە ژنێف میوانی نوێنەرایەتیی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و لە کۆنفرانسێکدا قسەیکرد. نادیە موراد رەخنەی هەبوو و گوتی، "وەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت." بڕیار وایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئەڵمانیاش، کە گەورەترین دیاسپۆرای کوردانی ئێزدیی لێیە، رێوڕەسمێکی یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییان سازبکرێت و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران، سیاسەتڤانان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەڵمانی تێیدا بەشدار دەبن. لەلایەکی دیکەوە و هەر لە چوارچێوەی ئەو یادکردنەوەیەدا، زنار شینۆ، رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو، گفتوگۆیەکی لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەڤانێکی ئێزدی کردووە کە لە رۆژانی جینۆسایددا لەگەڵ میدیای ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان بووە. ئەو نووسەرە لەم رۆژانەدا پەڕتووکێکی بە زمانی ئەڵمانی لەسەر ئەو منداڵە ئێزدییانە بڵاوکردووەتەوە کە داعش رفاندبوونی و کردبوونی بە چەکدار.
دیاسپۆرا01-08-2026ژنێکی رۆژئاوای کوردستان پەرتووکێک بە زمانی ئەڵمانی لەسەر ئەزموونی کۆچبەری خۆی بڵاودەکاتەوە
دیاسپۆرا01-08-2026ئەورووپا لەبەردەم لێشاوێکی نوێی کۆچبەران؛ ئیتاڵیا رێککەوتننامەی شنگن لەگەڵ ئیسپانیا هەڵدەپەسێرێت