رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبووەوە و بازاڕەکانی جیهان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ هەوڵێکی نوێ دەدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 26 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 105 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 32 سەنت بەرزبووەوە و بە 101 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
پێشبینی دەکرێت لە میانی سەردانەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ داوا لە سەرۆکی چین بکات ئێران رازی بکات رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
