رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی سیامێنە لە چین، کە دەریدەخات، خانمان بە نیوەی ئەو وەرزشەی پیاوان دەیکەن، دەتوانن بگەنە هەمان ئاستی پاراستنی تەندروستیی دڵیان.
توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 85 هەزار کەس لە چین کراوە، دەریخستووە هەفتەی نزیکەی چوار کاژێر وەرزشی مامناوەند بۆ خانمان، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی 30% کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا پیاوان بۆ گەیشتن بە هەمان ئەنجام پێویستیان بە هەشت کاژێر وەرزشە.
بە گوتەی دکتۆر جیاجین چێن، یەکێک لە توێژەرە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە، هۆکاری ئەم جیاوازییە بۆ بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و جیاوازیی جۆری ماسولکەکانی نێوان خانمان و پیاوان دەگەڕێتەوە، کە وادەکات جەستەی خانمان کاراتر سوود لە وەرزش وەربگرن.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
توێژینەوەکە جەختدەکاتەوە کە چالاکیی جەستەیی بۆ هەمووان گرنگە، بەڵام پێشنیازی ئەوە دەکات رێنماییە تەندروستییەکان بۆ جیاوازیی رەگەزی لەبەرچاو بگرن. دکتۆر جێنیفر میاو، دەڵێت؛ پێش دەستپێکردنی هەر پرۆگرامێکی نوێی وەرزش، راوێژ بە پزیشک بکرێت.
