رووداو - تەندروستی
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت رایدەگەیێنێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێک چوار ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە بۆ پارێزگاکەیان دابینکراوە.
نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە لەڕێگەی رێکخراوی نەماریق و رێکخراوی مرۆڤدۆستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە، چوار ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینکراوە.
نوخشە ناسح ئاماژەی بەوەکرد، "25 نەخۆش لە سنووری پارێزگەی هەڵەبجە هەیە، کە پێویستییان بە شوشتنی گورچیلە هەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
"
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەشکرد، کەرتی تەندروستی بەگوێرەی پێویست بەرەوپێش نەچووە و کەموکوڕییان هەیە، قەیرانی دارایی هۆکار بووە.
نوخشە ناسح جەخت لەوەکردەوە، "نابێت کەرتی تەندروستی و پەروەردە بخرێتە کۆتایی و پێویستە لە پێشینەبن."
نوخشە ناسح ئەوەشی خستەڕوو کە لەڕێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماتکارانەوە هەندێک لە کەموکوڕییە تەندروستییەکانیان چارەسەر کردووە.
