رووداو دیجیتاڵ
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە 24 کاژێردا رێگەیان بە تێپەڕبوونی 32 کەشتیی نەوت و بازرگانی داوە بە نێو تەنگەی هورمز داوە و دەڵێت: "کەشتییەکان دوای وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕیون."
رۆژی دووشەممە، 25ـی ئایاری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 32 کەشتی لە جۆرەکانی گواستنەوەی نەوت و بار و بازرگانی، بە نێو تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون، ئەوەش دوای وەرگرتنی مۆڵەت و "هاوئاهەنگیی ئەمنی" لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە: "سەرەڕای ئەو نائارامییەی بەهۆی دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمریکاوە لە تەنگەی هورمز دروستبووە، هێزی دەریایی سوپا توانیویەتی رێڕۆیەکی ئارام بۆ کەشتیوانی و بەردەوامیی بازرگانیی جیهانی دەستەبەر بکات."
ئەم بڵاوکراوەیەی سوپا لەکاتێکدایە، لە دوای داخستنی تەنگەی هورمز لە مانگی ئاداری رابردووەوە، ئێران دامەزراوەیەکی بەناوی (بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز) دروستکردووە.
