رووداو دیجیتاڵ لە شارۆچکەی کاراکۆپرو سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، لە شەڕی نێوان دوو گرووپدا، لە ئەنجامدا ژنێک کوژرا و کوڕەکەشی بریندار بوو. رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو سێی حوزەیرانی 2026، لە گەڕەکی ئاکپیار روویدا. بە هۆکارێکی نەزانراو شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا روویدا. ژنێک بەناوی هەریمان ئاڵتونداغ، ویستی نێوبژیوانیان بکات، بەڵام شەڕەکە گەورە بوو و لەلایەن یەکێک لە گرووپەکان تەقە کرا. هەریمان ئاڵتونداغ و کوڕە 15 ساڵانەکەی (س.ئـ) گوللەیەیان بەرکەوت و برینداربوون. دوای ئەوەی هەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی محەممەد عاکیف ئینان گوێزرانەوە، هەریمان ئاڵتونداغ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. پۆلیس چوار کەسی دەستگیر کردووە، کە لە شەڕەکەدا بەشداربوون.
کوردستان15-06-2026سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەگەری زۆرە چوارشەممە لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکرێ