رووداو دیجیتاڵ
یەکەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەکە، رۆژی سێشەممە دەستیان بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لە شەقامەکانی شارەکەدا کرد، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی هەڵگرتنی چەک و قەدەخەکردنی تەقەکردن لە هەر بارودۆخێکدا.
بڕیارەکە رۆژی دووشەممە دەرچووە و بەپێی بڕیارەکە، هەڵگرتنی چەک تەنیا بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییە فەرمییەکان دەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا؛ ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، پاراستنی هاووڵاتییان و سنووردانان بۆ دیاردەکانی پشێوی و ترساندنی خەڵک.
ئەم رێکارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ گێڕانەوەی ئارامی بۆ شارەکە، دوای چەند رۆژێک لە خۆپێشاندان و گرژی.
بەپێی بڕیارەکە، هەڵگرتنی چەک و گەڕان پێوەی بۆ کەسانی سڤیل و ئەوانەی لە دەرەوەی هێزە ئەمنییەکانن بە تەواوی قەدەخەیە، هەروەها تەقەکردن "بە هەر هۆکارێک بێت" قەدەخە کراوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، "چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنی و سەربازییە فەرمییەکاندایە، ئەویش تەنیا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکانیاندا."



.webp&w=3840&q=75)