رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری چاودێریی بازاڕی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کرماشان کوژرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-06-2024 حامید ترکاشوەند، بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی بازاڕی شاری پاوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کرماشان لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
مەهدی قەنادی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دادی گشتی و شۆڕشی کرماشان گیانلەدەستدانی ئەو بەرپرسەی لە کرماشان پشتڕاستکردەوە و گوتی، بکوژ ماوەی چەند کاژێرێک لەبەردەم ماڵەکەی حامید ترکاشوەند وەستاوە، لەکاتی دەرچوونی لە ماڵەکەی تەقەی لێکردووە و چوار گولـلەی پێوە ناوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
مەهدی قەنادی دەڵێت، هێشتا هۆکاری کوشتنی ئەو بەرپرسەی شاری پاوە دیار نییە، بەڵام لە لقی 2ی دادگەی کرماشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
مەهدی قەنادی ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بکوژ دەستیان پێکردووە.
