رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد.
ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 06-04-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد شەرع، سەرۆکكۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييهوه و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە، "لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
