رووداو دیجیتاڵ
کەشناسی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت و بارانی بەهارە لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت. شارەزایەکی کەشناسییش دەڵێت، شەپۆلەکە هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت. ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. لە هەندێک کاتدا بارانەکە بەشێوەی بارانی بەهاری و گەواڵەبارانی کورتخایەن دەبێت".
لە کاتێکدا هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیر دەبێت، لە هەندێک ناوچەی دیکە ئەگەری لێزمەباران و هەورەبرووسکە هەیە. هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بۆ کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە هەندێک کاتدا بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
هاوکات پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک تاوەکو سێ پلە بەرزتر دەبێتەوە.
ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی کەشوهەوا بەهاری دەبێت و بەپێی جیاوازیی ناوچەکان ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها ئەگەری نمەباران و لێزمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی دیکەش هەیە".
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارین هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت، چونکە بارانی بەهارییە و ئەگەری گۆڕانکاری تێدایە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
