رووداو دیجیتاڵ
یاریی نێوان ئەسەنلەر ئیرۆکسپۆر و ئامەدسپۆر لە گەڕی 34ـی خولی پلە یەکی تورکیا (TFF)، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بە دوو زمان لە کەناڵی TRT Kurdi پەخش دەکرێت.
دوای هەوڵێکی زۆری کارگێڕیی یانەی ئامەدسپۆر و بانگەوازی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، بڕیار درا یارییەکە لە شاشەی TRT Kurdi پەخش بکرێت.
یارییەکە، کە هاندەرانی تۆپی پێ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن، ئەمشەو کاژێر 20:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
یارییەکە بە کوالێتی HD و بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی پەخش دەکرێت و هاوکات لە رادیۆی TRT Kurdiـیشەوە دەگوازرێتەوە.
ئامەدسپۆر بە 70 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە. رکابەرەکەی، ئەسەنلەر ئیرۆکسپۆر، بە 66 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە. یارییەکە لە ئیستەنبووڵ لە یاریگای ئیرۆکسپۆر دەکرێت و بۆ هەردوو یانە یەکلاکەرەوە دەبێت.
