رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دێرەلووک هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی ناوچەکە کردبوو کە گۆمێکی سنوورەکە مەترسیی تەقینی هەیە. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێ، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە مەترسی جیدی لەسەر تەقینی گۆمی دەستکردی "مای" لەسەر رووبای سپنە هەیە و پێویستەی ئەو کەسانەی ماڵ و پڕۆژەکانیان لە نزیك رووبارەکە ئاگاداری خۆیان بن.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رێبەر سادق، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "درەنگی شەوی رابردوو مەترسی جیدی لەسەر گۆمەکە هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە ئارامە و مەترسی لەسەر نەماوە."
ناحیەی دێرەلووک سەر بە پارێزگای دهۆکە، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزەی بارین لە دهۆک 860.7 ملیمەتر باران باریوە.
