رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ئایاری 2026 کەمێکی دیکە بڵاودەکرێتەوە، کە بەپێی خشتەکە دابەشکردنی مووچە سێ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دابەشکردنی مووچە لە ئەمڕۆ 26-5-2026 دەستپێدەکات، بەم شێوەیە:
ئەمڕۆ
لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (خانەنشینان، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی).
رۆژی چوارشەممە 27-5-2026:
لە دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: (خاوەن پێداویستیی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم).
رۆژی پێنجشەممە 28-5-2026
لە دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن: (وەزارەتی پێشمەرگە "دیوان و لیواکان"، فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش).
ئەپدەیت: کاژێر 13:32ی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بەفەرمی بڵاوکردەوە [وەکو لە خوارەوە دەردەکەوێت]، کە هەروەکو ئەوەیە رووداو پێشتر بڵاویکردەوە.

