رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن بکرێنە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هیوای گەڕانەوەی سەلامەتی حاجییانی کوردستان دەخوازێت و دەشڵێت، "لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنهوه بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشهويستى لە ژیان و كاری رۆژانهماندا."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تهواوى موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.
