رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە، هیوای خواستووە راگەیاندنکاران "لەئاست پیشە و ئەرکی گرنگی راگەیاندندا بن و بەشێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، کاری خۆیان ئەنجام بدەن."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیشە، پیرۆزبایی لە هەموو رۆژنامەنووسان دەکات.
سەرۆکی حکومەت پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە داکۆکی لە ئازادیی کاری راگەیاندن و پێشکێشکردنی کارئاسانیی پێویست بۆ رۆژنامەنووسان دووپات کردووەتەوە و دەشڵێت، "لە هەمانکاتدا ئومێدەوارین راگەیاندنکارانی بەڕێزیش، لە ئاست پیشە و ئەرکی گرنگی راگەیاندندا بن و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، كاری خۆیان ئەنجام بدەن و یاسا و ئیتیک و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی رۆژنامەوانی لەبەرچاو بگرن؛ رۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان، کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگێڕن."
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)، لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەردخان، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و پێشکەشکردنی کارئاسانیی پێویست بۆ ڕاگەیاندنکاران، لە هەمانکاتدا ئومێدەوارین ڕاگەیاندنکارانی بەڕێزیش، لە ئاست پیشە و ئەرکی گرنگی ڕاگەیاندندا بن و بەشێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، كاری خۆیان ئەنجام بدەن و یاسا و ئیتیک و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژنامەوانی لەبەرچاو بگرن و ڕۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگێڕن.
ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو ڕاگەیاندنکارانی کوردستان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/22
