رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی (رووناکی) داتای مانگی ئاداری بڵاوکردەوە و دەڵێ، 80%ی هاوبەشانی ماڵان بڕی بسووڵەکانیان کەمتر بووە لە 59 هەزار دینار. تێچووی کارەباش لەسەر ئاستی پارێزگاکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
بەپێی راپۆرتی پڕۆژەی (رووناکی)، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، تێچووی کارەبای 24 کاژێری لە مانگی ئاداردا نیشانی دەدات کە پارێزگای دهۆک لە پلەی یەکەمی زۆریی تێچوودایە کە تێکرای پارەی کارەبا بۆ هەر ماڵێک 73 هەزار دینار بووە. پارێزگای هەولێر لە پلەی دووەم دێت بە تێچووی 61 هەزار دینار؛ پارێزگای سلێمانی لە پلەی سێیەمە بە 50 هەزار دینار و پارێزگای هەڵەبجەش بە 49 هەزار دینار کەمترین تێچووی کارەبای هەبووە.
تێچوو و بەکارهێنانی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگاکان:
هەرێمی کوردستان: 59 هەزار دینار (بۆ 721 کیلۆوات کاژێر)
دهۆک: 73 هەزار دینار (بۆ 858 کیلۆوات کاژێر)
هەولێر: 61 هەزار دینار (بۆ 742 کیلۆوات کاژێر)
سلێمانی: 50 هەزار دینار (بۆ 627 کیلۆوات کاژێر)
هەڵەبجە: 49 هەزار دینار (بۆ 614 کیلۆوات کاژێر)
لە رووی ژمارەی هاوبەشانەوە، پارێزگای هەولێر زۆرترین ژمارەی هاوبەشی هەیە کە نزیکەی 2 ملیۆن هاوبەشە. دوای ئەو، پارێزگای سلێمانی و پاشان دهۆک و دواتر هەڵەبجە دێن.
ژمارەی هاوبەشانی ماڵ لە پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان و بەشێک لە شارەکان:
هەولێر: 1 ملیۆن و 935 هەزار هاوبەش
سلێمانی: 1 ملیۆن و 345 هەزار هاوبەش
دهۆک: 495 هەزار هاوبەش
راپەڕین: 391 هەزار و 700 هاوبەش
سۆران: 308 هەزار هاوبەش
زاخۆ: 300 هەزار هاوبەش
سێمێل: 225 هەزار و 500 هاوبەش
ئاکرێ: 143 هەزار و 500 هاوبەش
کۆیە: 135 هەزار و 300 هاوبەش
هەڵەبجە: 135 هەزار هاوبەش
بەردەڕەش: 77 هەزار و 900 هاوبەش
پڕۆژەی رووناکی باسی لەوەکردوە، 192 هەزار و 300 هاوبەشی بازرگانی لە پڕۆژەی رووناکی سوودمەندن، ئەوانیش بەپێی پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و بەشێک لە شارەکان بەم شێوەیە:
هەولێر: 65 هەزار و 500 هاوبەش
سلێمانی: 47 هەزار و 200 هاوبەش
دهۆک: 20 هەزار و 100 هاوبەش
راپەڕین: 11 هەزار و 500 هاوبەش
سۆران: 10 هەزار و 300 هاوبەش
زاخۆ: 13 هەزار و 200 هاوبەش
سێمێل: 10 هەزار و 600 هاوبەش
ئاکرێ: 4 هەزار و 700 هاوبەش
کۆیە: 3 هەزار و 800 هاوبەش
هەڵەبجە: 4 هەزار و 400 هاوبەش
بەردەڕەش: 1 هەزار هاوبەش
پڕۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سیستمی بسووڵەی کۆن و کارەبای مۆلیدە کۆتایی پێ بهێنێت.
