رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیر فارووق رەفیق بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کۆچی دوایی ئەو، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و بەتوانا بوو."
رۆژی سێشەممە، 28-04-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە خێزان، کەسوکار، نووسەران و رووناکبیرانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی فارووق رەفیق.
نێچیرڤان بارزانی لە پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "خوالێخۆشبوو فارووق رەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی بەرچاوی بە کتێبخانە و رۆشنبیریی کوردی کرد؛ بە تایبەتی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پرسەنامەکەیدا نووسیویەتی، "لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. یادی هەمیشە بە خێر."
ئەمڕۆ سێشەممە، فارووق رەفیق، نووسەر و رۆشنبیری دیاری کورد، لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
فارووق رەفیق، نووسەر و لێکۆڵەر و یەکێک بوو لە رووناکبیرە ناسراوەکانی کوردستان کە خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپکراوە لە بوارەکانی فەلسەفە و هزری سیاسیدا.
