رووداو دیجیتاڵ
گولسوم شەرلی، کچێکی تەمەن 21 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی یەنیشەهری ئامەدی باکووری کوردستان، لە ماڵی خۆی بە مردوویی دۆزرایەوە.
سەرەتا دراوسێ و خزمانی هەستیان بە دۆخێکی نائاسایی کرد لەوەی گولسوم وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنی ناداتەوە و دیار نییە. هەربۆیە پۆلیسیان ئاگادار کردەوە و رۆژی دووشەممە 27-04-2026 تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی چوونە شوێنەکە.
تیمی تەندروستی دوای پشکنین، گیانلەدەستدانی شەرلییان پشتڕاستکردەوە.
بەشێک لە خزمانی دەڵێن، گولسوم شەرلی رۆژی 26ی نیسان گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەوان رۆژێک دوای رووداوەکە پێیان زانیوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
تەرمی شەرلی بە مەبەستی توێکاری و دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی، رەوانەی دادپزیشکی کرا.
دوای تەواوبوونی رێکارەکانی توێکاری، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گولسووم شەرلی لە گۆڕستانی (دەروازەی مێردین) بە خاک سپێردرا.
بەگوێرەی راپۆرتی (پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین) تەنیا لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا 31 ژن لەلایەن پیاوانەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون و 33ی دیکەش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، زۆرترین کوژرانی ژنان لەم مانگەدا لە ئیستەنبووڵ بووە کە پێنج ژن کوژراون و هەشتی دیکەش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
