رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی کەرکووک نوێترین ئاماری بریندارانی دوو رووداوەکەی شارەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێ، "دوو لە بریندارەکان بەهۆی ناجێگیریی دۆخیانەوە رەوانەی هەولێر کراون و 11 کەسیش لە نەخۆشخانە ماون."
رۆژی سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە هەردوو رووداوی رووخانی باڵەخانەکە و رووداوی هاتووچۆکەی رێگەی کەرکووک - سلێمانی، 38 کەس بریندار بوون. ئێستا 11 کەسیان لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن، 27 بریندارەکەی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە."
لەبارەی دۆخی بریندارانی رووداوە هاتووچۆکەی رۆژی 26ـی نیسان، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک گوتی، "دوو لە بریندارەکان بەهۆی ئەوەی باری تەندروستییان ناجێگیر بوو، رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری وردتر.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
کەرکووک لە کەمتر لە 24 کاژێردا رووبەڕووی دوو رووداوی تراژیدی بووەوە کە تێیاندا 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسیش بریندار بوون.
کاژێر 06:30ی ئێوارەی 26-04-2026 لە رێگەی کەرکووک - سلێمانی، بارهەڵگرێکی میکسەری چیمەنتۆ کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە دەیان ئۆتۆمبێلدا کێشا. لەو رووداوەدا 6 کەس گیانیان لەدەستدا (4 ئافرەت، منداڵێک و شۆفێری بارهەڵگرەکە) و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی 27-04-2026، نهۆمێکی باڵەخانەیەک لە کاتی کارکردندا بەسەر کرێکارەکاندا رووخا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 11 کەسی دیکە بریندار بوون.
