رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی سەرسیان لە سنووری قەزای دووکان ماڵباتێک هەورەبرووسکە لێیان دەدات و کوڕ و باوکێک گیان لەدەستدەدەن و دایک و کوڕێکی دیکەیان بریندار بوون.
ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەردەم نەخۆشخانەی رانیەوە گوتی: "ئەو ماڵباتە خەڵکی قەزای حاجیاوان، بەڵام گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکەیان لە سنووری دووکان، لەوێ هەورەبرووسکە لێی داون."
ماڵباتەکە چوار کەسن، هەموویان بە برینداری گەیێندرابوونە نەخۆشخانەی رانیە، بەڵام باوک و کوڕەکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو کە لە فریاکەوتنی رانیە وەری گرتووە، "بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە.
