رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە و پڕچەکتر دەکرێن، تاوەکو ئەو کاتەی "رێککەوتنە راستەقینەکە" بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت. لە هەمان کاتدا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشی زۆر گەورەتری کرد ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth Social) نووسیویەتی: "هەموو کەشتییەکان، فڕۆکەکان و کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەگەڵ تەقەمەنی و چەکی زیاتر و هەر شتێکی دیکە کە گونجاو و پێویست بێت بۆ بەسزاگەیاندنی کوشندە و وێرانکردنی دوژمنێک کە پێشتر بە رێژەیەکی بەرچاو تێکشکێنراوە، لە جێگەی خۆیان لە نێوەوە و دەوروبەری ئێران دەمێننەوە، تاوەکو ئەو کاتەی بە تەواوی پابەندبوون بە رێککەوتنە راستەقینەکەوە دەکرێت کە پێی گەیشتووین."
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لە هەر شکستهێنانێک لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و گوتی: "ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک وا نەبێت،" واتە ئەگەر جێبەجێ نەکرێت، "کە زۆر دوورە رووبدات، ئەوا 'تەقەکردن دەستپێدەکاتەوە'، گەورەتر، باشتر و بەهێزتر لەوەی کەس تا ئێستا بینیبێتی.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
"
مەرجە سەرەکییەکان
ترەمپ جەختی لەسەر دوو مەرجی سەرەکی کردەوە کە لە رێککەوتنەکەدا هاتوون:
- نەبوونی چەکی ئەتۆمی لە ئێران.
- کردنەوە و پاراستنی سەلامەتیی تەنگەی هورمز.
ترەمپ نووسیویەتی: "زۆر لەمەوبەر رێککەوتنی لەسەر کراوە و سەرەڕای هەموو قسە ساختەکان کە پێچەوانەی ئەمە دەڵێن، چەکی ئەتۆمی نابێت هەبێت و تەنگەی هورمز کراوە و سەلامەت دەبێت."
ترەمپ ستایشی سوپای ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانیان لە پشوو و خۆپڕچەککردندان و نووسیویەتی: "لەم نێوەندەدا، سوپا مەزنەکەمان خەریکی بارکردنی [چەک] و پشوودانە، و لە راستیدا چاوەڕێی هەڵمەتی هێرشبردنی داهاتوویەتی. ئەمریکا گەڕایەوە!"
