رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا ئاشکرای کرد کە توانیویانە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان، سکرتێری تایبەت و راوێژکاری نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بکوژن.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپا، رۆژی چوارشەممە هێزەکانیان لە بەیرووت "عەلی یوسف حەرشی"یان کوشتووە، کە سکرتێری تایبەت و برازای نەعیم قاسم بووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەرشی کەسێکی نزیک و راوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی بووە و "رۆڵێکی ناوەندیی هەبووە لە بەڕێوەبردن و ئاسایشی نووسینگەکەی نەعیم قاسم.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
"
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دوو دەروازەی سەرەکیی دیکە لە لوبنان.
ئەوان دەڵێن، ئەم دەروازانە لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵڵاوە بەکاردەهێنران بۆ گواستنەوەی "هەزاران کەرەستەی سەربازی، مووشەک و سەکۆی هەڵدانی مووشەک" لە باکووری رووباری لیتانییەوە بۆ باشوور.
هەروەها سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە لە باشووری لوبنان، نزیکەی 10 کۆگای چەک و تەقەمەنی، سەکۆی هەڵدانی مووشەک و بارەگای فەرماندەیی سەر بە حیزبوڵڵایان بۆردوومان کردووە.
