رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر هەموو بەندەرەکانی ئێران بە تەواوەتی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەیەکی پێوانەییدا بازرگانیی دەرەکیی ئەو وڵاتەیان پەکخستووە.
رۆژی چوارشەممە 15-04-2026 ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند، "لە کەمتر لە 36 کاژێردا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکەوە، هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی هەموو جۆرە بازرگانییەکی ئابوورییان، کە لە رێگەی دەریاوە بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئێران دەکرا، راگرتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
"
فەرماندەی سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "نزیكەی 90%ی ئابووریی ئێران پشت بە بازرگانیی نێودەوڵەتی لە رێگەی دەریاوە دەبەستێت."
ئەدمیراڵ کووپەر جەختی کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە پاراستنی "باڵادەستیی دەریایی" خۆیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
