رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان و ئیسرائیل دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتی یەکگرتوو دەمێنینەوە.''
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل پەیامێکی لە ئێکس بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ''ئاگربەست تەنیا ئەنجامی خۆڕاگریی حیزبوڵڵا و یەکڕیزیی بەرەی موقاوەمە بوو.''
بە گوتەی محەممەدباقر قالیباف، ئێران بە ''وریایی''ـەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئاگربەستەدا دەکات و تاوەکو بەدەستهێنانی ''سەرکەوتنی تەواوەتی'' یەکگرتوو دەمێننەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سوپاسی هەوڵە نێوەندگیرییەکانی حکومەتی پاکستان و عاسم مونیر، سوپاسالاری وڵاتەکە دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاگربەست و دەڵێت: "ئێمە هێشتا پابەندی بەڵێنی خۆمانین.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
''
رۆژی پێنجشەممە، 16ى نیسانى 2026 دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، گفتوگۆیەکی نایابی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە و هەردوولا رازی بوون لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەستێک لە کاژێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی واشنتن (کاژێر 12:00ی شەو بەکاتی هەولێر).
ئەم ئاگربەستە 10 رۆژەیەی نێوان تەلئەڤیڤ و بەیرووت لە کاتێکدایە "پڕۆسەی ئیسلامئاباد" بۆ ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران دووچاری بنبەست ببوو. تاران پێشتر واشنتنی بەوە تۆمەتبار کردبوو دەیەوێت جەنگی لوبنان بەردەوام بێت، بەڵام راگەیاندنی ئەم ئاگربەستە وەک سەرکەوتنی دیپلۆماسی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەبینرێت.
