رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و "دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان" تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى "به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست، گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن كرده‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى" لە ته‌واوى رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
