کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ·01-10-2026مەڵتیمیدیا
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ
01-10-2026
مەڵتیمیدیا
مەڵتیمیدیا

رۆژی جیهانیی میوزیک لە هەولێر بەرز راگیرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق

لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی میوزیکەوە، کەرنەڤاڵی میوزیک وگۆرانی بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان ساز کرا.

کەرنەڤاڵەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرەوە رێکخرابوو.

سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "میوزیک زمانێکی جیهانییە، سنوورەکان دەبەزێنێت و دڵی مرۆڤەکان لێک نزیک دەکاتەوە." 

هاوکات وەزارەتی رۆشنبیری جەختی لە سیاسەتی خۆی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی زیاتری میوزیکژەنان، دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان، رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجان و ناساندنی میوزیکی کوردی لە سەر ئاستی جیهان.

لە کۆنسێرتەکەدا چەندین بەرهەمی نوێ پێشکەش کران، کە لە لایەن هونەرمەندان حەمە زیرەک، هندرین رۆژ، ئاشتی عەزیز و محەمەد عەباسەوە گوترانەوە. 

کاری سەرپەرشتی و ئامادەکردنی میوزیکی بەرهەمەکانیش لە لایەن سەرمەند فوئادەوە ئەنجام درابوو.

لە ساڵی 1984 رێکخراوی یونسکو 1 ی مانگی 10ی وەک رۆژی جیهانی میوزیک دەستنیشانکرد و لە هەموو وڵاتان لەم رۆژەدا کەرنەڤاڵی موزیک وگۆرانی بەڕێوەدەچێت.
پێشنیازەکان