رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێ، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی بەدیل گیراون، بەڵام ئەمریکا تائێستا هیچ روونکردەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
عەلی لاریجانی، لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی زیانەکانی سوپای ئەمریکا لە جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەیدا نووسیویەتی: "درۆ دەکەن کە 5 بۆ 6 سەربازی ئەمریکی کوژراون"
لاریجانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "دواتر بە بیانووی رووداوی دیکەوە ژمارەی کوژراوەکان زیاد دەکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
"
قسەکانی لاریجانی لە کاتێکدان، کە ئەمریکا تاوەکو ئێستا بە فەرمی کوژرانی تەنیا شەش سەربازی خۆی لە جەنگەکە راگەیاندووە.
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
