رووداو دیجیتاڵ برێت مەکگورک، نێردەی پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە دوای بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە نیویۆرک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەرع بە روونی پابەندبوونی خۆی نیشانداوە کە فەرمانی ژمارە 13 بکاتە بەشێک لە دەستووری داهاتووی سووریا. مەکگورک، ئاماژەی بەوەشکرد، پرسیاری روون و راشکاوانەی لە شەرع کردووە سەبارەت بە بێبەریبوون لە رابردووە توندئاژۆییەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، "ئەو گوتی بەڕاستی نایەوێت باسی رابردوو بکات، بۆیە با ئامادەبووان خۆیان وەڵامەکان هەڵبسەنگێنن." سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مەکگورک، کە پێشتر پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەو بارەیەوە بڵاوکردبووەوە، ئەو هەنگاوەی بە "پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوە" ناوبرد و گوتی، "ئەمە زۆر گرنگە بۆ داهاتووی کوردستان و داهاتووی هەرێمی کوردستان." نێردەکەی پێشووی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، "جیهان قەرزاری سوپاسگوزاریی پێشمەرگەیە،" و گوتی، "هەوڵ دەدەم ئەوەی پێشمەرگە لەو رۆژە زۆر سەختانەدا بۆ جیهانی کرد، بیر خەڵک بخەمەوە و هەرگیز نابێت لەبیری بکەین."
جیهان02-10-2026سعوودیە حووسییەکان بە بۆردوومانکردنی شاری مەدینە تۆمەتبار دەکات؛ وڵاتانی ئیسلامی سەرکۆنەی دەکەن
جیهان02-10-2026وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و فوئاد حوسێن پرسی چەکداماڵینی میلیشیاکان و گەمارۆکانی سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد