رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی ئەبو بیلال مینۆکی لە نێجیریا رادەگەیێنێت و دەڵێت، "دووەم کەسی داعشە لەسەر ئاستی جیهان".
رۆژی شەممە، 16-05-2026، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی ترووس سۆشیال کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعشی لە نێجیریا راگەیاند.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بە فەرمانی تایبەتی ئەو، هێزەکانی ئەمریکا و نێجیریا لە "ئەرکێکی ئاڵۆزدا" بیلال مینۆکی، "دووەم کەسی داعشیان" لەسەر ئاستی جیهان کوشتووە.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەبو بیلالەوە دەڵێت، "پێی وابوو دەتوانێت لە ئەفریقا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئێمە سەرچاوەمان هەبووە و بەردەوام ئاگاداری کارەکانی بووین".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، " ئەو چیدیکە ناتوانێت گەلی ئەفریقا بتۆقێنێت، یان هاوکار بێت لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان".
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ:
ئەمشەو، بە فەرمانی من، هێزە ئازاکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی نێجیریا ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و بە وردی پلان بۆ داڕێژراویان بە بێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد بۆ لەناوبردنی چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە گۆڕەپانی جەنگدا. ئەبو بیلال ئەلمینۆکی، کەسی دووەمی داعش لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابوو دەتوانێت لە ئەفریقا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئێمە سەرچاوەمان هەبووە و بەردەوام ئاگاداری کارەکانی بووین. ئەو چیتر ناتوانێت گەلی ئەفریقا بتۆقێنێت، یان هاوکار بێت لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان. سوپاسی حکومەتی نێجیریا دەکەم بۆ هاوبەشییان لەم ئۆپەراسیۆنەدا. خودا ئەمریکا بپارێزێت
.jpg&w=3840&q=75)