رووداو - تەندروستی
نەخۆشخانەی قەسر عەینی میسر لە یەکێک لە حاڵەتەکانیاندا رایدەگەیێنێت، تیمی نەشتەرگەریی دڵ و سینگ لە نەخۆشخانە ژیانی کوڕێکی 11 ساڵی لە مردن رزگار کردووە، چونکە بزمارێکی پێنج سانتیمەتری چەقیوی لە دڵیدا دەرهێنرا.
نەخۆشخانەکە روونی دەکاتەوە، ئەو کوڕە لەگەڵ هاوڕێکەیدا یاریی بە دەمانچەی بزماری کردووە کە لە بواری دارتاشیدا بەکاردێت بۆ لێدانی بزمار، ئەمەش بووەتە هۆی دەرچوونی بزمارێک و بڕینی قەفەسی سینگی و چەقینی بەنێو ماسوولکەی دڵیدا.
د. حوسام فەتحی، بەرپرسی یەکەی فریاگوزاریی نەشتەرگەریی دڵ و سینگ لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: دڵی منداڵەکە تووشی خوێنبەربوون بووبوو، چونکە پەردەی دڵی دڕابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
خوێنیش سییەکانی و دڵی گرتبووەوە.
د. محەممەد هەجرس، سەرۆکی بەشی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و سینگ لە نەخۆشخانەی قەسر عەینی میسر گوتی، ''ئەمە نەشتەرگەرییەکی زۆر قورس بوو، چونکە سییەکان و دڵی ئەو منداڵە هەوکردن و خوێنبەربوونێکی زۆریان تووشبووبوو''.
دوای 48 کاژێر مانەوە لە چاودێریی چڕ و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە، منداڵەکە لە نەخۆشخانە دەرچوو و ئێستا تەندروستە.

