رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، 54 بنکەی فریاکەوتن وێران بوون و 216 بنکەی تەندروستیش زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها 41 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسیش تێکشکێندراون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای دەکات، تائێستا 32 هەزار و 533 بریندار چارەسەر کراون و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، 480 برینداریش لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
راپۆرتەکەی ئەو وەزارەتە ئاماژە بەوە دەکات، هەشت نەخۆشخانە چۆڵ کراون و کارمەندە تەندروستییەکانیش 117ـیان بریندار و 24ـیشیان کوژراون.
ئەمەش بزانە
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوبات، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران و مانگی سوور، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 25 هەزار کەس.
عەلی رەزا رەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت: ئێمە خزمەتگوزارییەکانمان لە قەیران و کێشەکانیشدا بەردەوامن و کاری ئاسایی رۆژانە و تەنانەت پەرەپێدانی کەرتی تەندروستیش نەوەستاون. پێویستە هەموو خەڵک بە کەرتی تەندروستیشەوە هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی و دەرمان، نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و کوتان کە ئەمانە بە باشی ئەنجام دەدرێن.
