رووداو - تەندروستی
توێژەران لە ئەمریکا کار لەسەر پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن بۆ دروستکردنی ئەژنۆی دەستکردی "زیرەک"، کە هەستەوەری تێدایە و دەتوانێت زانیاری لەسەر باری جومگەکە بدات.
پرۆفیسۆر د. شەهرزاد تۆفیقیان سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت "پێویستە ئەم جومگە دەستکردانە بە درێژای ژیانی نەخۆشەکان بمێننەوە بۆ ئەوەی پێویستیان بە نەشتەرگەریی دووبارە نەبێت، بەڵام لە هەر پێنج نەخۆشێک یەکێکیان تووشی شلبوونەوە یان ناهەوسەنگی لە جومگەکەدا دەبێت."
د.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
شەهرزاد تۆفیقیان ئاماژە بەوەدەکات "پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە ئێستا هیچ هەستەوەرێک لەناو جومگە دەستکردەکاندا نییە بۆ نیشاندانی کێشەکان، کاتێکیش کێشەکە دەردەکەوێت، درەنگ دەبێت بۆ چارەسەرکردن."
لە کۆتاییدا، تۆفیقیان ئاماژەی بەوەدا کە هەنگاوی داهاتوویان بریتییە لە تاقیکردنەوەی ئامێرەکە لەسەر قاچی مرۆڤی کۆچکردوو بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانی بایۆلۆژی و وردی کارکردنی هەستەوەرەکە.
بەپێی کۆلێژی رووماتیزمی ئەمریکی، ساڵانە نزیکەی 800 هەزار نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ئەم ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
