رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەوانەی ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمترە بەراورد بە کەسانی سینگڵن.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی میامی لەسەر زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە 12 ویلایەتی ئەمریکا کراوە و ئەنجامەکان لە گۆڤاری Cancer Research Communications بڵاو کراونەتەوە؛ دەرکەوتووە لەماوەی ساڵانی 2015 تاوەکو 2022 کەمترین تووشبووی شێرپەنجە لەنێو هاوژینان تۆمار کراوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو پیاوەی سینگڵە 68٪ بۆ 70٪ ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجە زیاترە لەو پیاوەی ژنی هێناوە. هەروەها ئەگەری شێرپەنجە 80٪ بۆ 85٪ لەو خانمانە زۆرە کە شوویان نەکردووە.
بۆچی سینگڵەکان زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن؟
* جیاوازییەکە لەو شێرپەنجانەدا هەیە کە بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیانەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەبێت، چونکە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی دەرفەتێکە بۆ باشتربوونی شێوازی ژیان بە دوورکەوتنەوە لە (جگەرە، نێرگەلە، ڤەیپ، کحول و قەڵەوی).
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
بەتایبەت شێرپەنجەکانی (سییەکان، سوورێنچک، کۆڵۆن و رێکە، ملی منداڵدان و مەمک).
* توێژەران پێیانوایە، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی رەنگە دەرفەتەکانی پابەندبوون بە چاوپێکەوتنە پزیشکییەکان یان دەستکەوتنی دڵنیایی تەندروستیی جێگیر زیاد بکات.
* هاوژینەکان بۆ (سەردانکردنی پزیشک، لێپێچینەوە لە بارودۆخی تەندروستی و پابەندبوون بە کوتانەکان) پاڵپشتکاری یەکدین.
