رووداو - تەندروستی
کۆمپانیایەکی فارماسیوتیكاڵ لە کالیفۆرنیا زیاتر لە 3.1 ملیۆن بوتڵی قەترەی چاوی کشاندەوە، چونکە بەپێی پێویست پشکنینی بۆ نەکراوە و نەیسەلماندووە کە بەرهەمەکان ستێریل (پاکژ) بن.
مایکل وایت پسپۆڕی دەرمانسازیی کلینیکی دەڵێت، بەکارهێنانی قەترەی چاوی پاکژنەبوو کە بەکتریا و کەڕووی تێدابێت، دەبێتە هۆی هەوکردنی چاو، کە دەکرێت مەترسیدار بێت، چونکە سیستمی بەرگریی جەستە بە سەختی دەگاتە ناو گلێنەی چاو بۆ ئەوەی شەڕی میکرۆبەکان بکات.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەمە دووەمجارە لە ساڵی 2023ـەوە دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) ئاگاداری کێشەکانی پاکژی لە کۆمپانیای K.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
C. Pharmaceuticals دەبێتەوە.
هەشت بەرهەمی جیاواز کێشراونەتەوە کە لەژێر ناوی بازرگانیی جیاوازدا لە فرۆشگە گەورەکانی وەک Walgreens, CVS, و Kroger فرۆشراون.
دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی داوا لە بەکارهێنەران دەکات ئەگەر هەر یەکێک لەو بەرهەمانەیان کڕیوە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی دەستەکە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ژمارەی زنجیرە (lot number) و بەرواری بەسەرچوونیان.
