رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕی ئێسک و شکاوی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ژیانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و سێ مانگی لە مردن رزگارکرد.
د. دەشتی سیروان محەممەد، پسپۆڕی ئێسک و شکاوی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "منداڵەکە کچ بوو، تەمەنی ساڵێک و سێ مانگ بوو، خواردن پەڕیبووە بۆڕی هەناسەی و هەناسەی بۆ نەدەدرا.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
"
د. دەشتی سیروان هۆشداری دەداتە دایک و باوکان و دەڵێت، "پێویستە دایک و باوکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن، بەتایبەتی ئاگاداری ئەو خۆراکانە بن کە دەیدەنە منداڵەکانیان و قەبارەیان بچووکە، چونکە ئەگەری هەیە قووتی بدات و حاڵەتی لەوشێوەیە زۆرە."
