رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، بەشە دەرمانی شێرپەنجە کە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکرا، کەمکراوەتەوە و ماوەی شەش مانگیشە دەرمانی هیمۆفیلیا (خوێنبەربوون)یان بۆ نەنێردراوە.
د. هەردی جەواد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەشی دەرمانی شێرپەنجەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت کەمکراوەتەوە، زۆربەی کات خوار 10%ی پێویستییەکانمان بۆ دەنێرن.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
" گوتیشی، "ئەو بەشە دەرمانە کەمەی دەنێردرێت هەر باشە، بەڵام پێویستییەکانمان پڕ ناکاتەوە."
سەبارەت بە دەرمانی هیمۆفیلیا، د. هەردی جەواد ئاماژەی بەوەدا، "شەش مانگە عێراق دەرمانی هێمۆفێلیای نەناردووە، نزیکەی 300 نەخۆشی هێمۆفیلیا لە هەولێر هەن و دەرمانەکە نەماوە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، دەرمانی (Hemlibra) کە بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا بەکاردەهێنرێت و یەک ژەمی بە13 هەزار دۆلار (130 وەرەقەیە)، لەگەڵ دەرمانی (Factor 8) و (Factor 9) نەماون.
