رووداو - تەندروستی
کانیاو حەمەدئەمین کچە خوێندکارێکی تەمەن 21 ساڵ لە کۆلیژی تەکنیکیی سۆران، لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکدا لەنێو کۆلیژەکەی گیانی لەدەستدا.
بە گوتەی هاوڕێکانی کانیاو، کە خوێندکاری قۆناخی یەکی بەشی کارگێڕی کار بوو، کاژێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆ لەکاتی چالاکییەکدا لە کۆلیژ، دەکەوێتە سەر ئەرز و لەهۆشخۆی دەچێت، راستەوخۆش دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی سۆران.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
پزیشکانی نەخۆشخانەی سۆران رایانگەیاند، کاتێک کانیاو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بەڵام بۆ ماوەی نزیکەی کاژێرێک هەوڵی گێڕانەوەی ژیانیان بۆ داوە، هەوڵەکانیان بێسوود بووە.
کەسوکارەکەی کانیاو جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە، دوای پشکنین، پزیشکی دادی سۆران رایگەیاند کە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بۆ وەستانی لەناکاوی دڵ دەگەڕێتەوە.
