رووداو دیجیتاڵ
827 سزادراوی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان وازیان لە مادە هۆشبەرەكان هێناوە، ئەوەش لە ئەنجامی بەشداریکردنیان لە چەند خولێکی شیاندنەوە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە كۆی 1763 سزادراوی مادە هۆشبەرەكانی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا827 سزادراویان دوای بینینی خولێكی سێ مانگی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و وازیان لە مادە هۆشبەرەكان هێناوە".
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوەی خولی شیاندنەوە لەنێو سەنتەری چاكسازییەکان بەردەوامە و گوتیشی: "ئێستا نزیكەی 80كەس لە خولەكەدان".
لە كۆی زیاتر لە شەش هەزار سزادراوی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، 1763سزادراویان بەهۆی مادە هۆشبەرەكانەوە لەوێن كە 1028یان بازرگانی مادە هۆشبەرەكانن.
هەر كەسێک لەو سزادراوانە بچێتە ئەو خولانەوە دەبێت بۆ سێ مانگ رۆژانە دوو كاژێر وانە بخوێنێ.
