رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزینی 19 سەر ئاژەڵی لە قەزای سەیدسادق. پۆلیس دەڵێ، تۆمەتبارەکە ئاژەڵەکانی بردووەتە شارەزوور و لەوێ فرۆشتوونی.
رۆژی یەکشەممە 6ی نیسانی 2026، ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمار کرد، کە 19 سەر ئاژەڵی لێ دزراوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و توانییان لە کەمتر لە چەند کاژێرێکدا تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
تۆمەتبارەکە ناوی (ر. ر. ق)ە و لەدایکبووی ساڵی 1997ـە. بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاشکرای کردووە کە ئاژەڵەکانی بە ئۆتۆمبێلێک گواستووەتەوە بۆ قەزای شارەزوور و لەوێ فرۆشتوونی.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، پۆلیس توانیویەتی دەست بگرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ دزییەکە بەکارهاتبوو، هەروەها بەشێک لە ئاژەڵە دزراوەکانیش گەڕێندراونەتەوە.
ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
