رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو درۆنەی بە ماڵی هاونیشتمانییەک کەوت لە گوندی زەرگەزەوی، لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو.
دەقی راگەیێندراوی دژەتیرۆر:
لە هێرشە درۆنییەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر دوو هاونیشتمانی شەهید بوون
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر رەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.
