رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای کەلار، ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی دەبڕێت. بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار دەڵێت: "رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە."
یەکشەممە، 7-12-2025، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پیاوەکە تەمەنی 43 ساڵە، ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی لێکردووەتەوە و بەجیا ئەندامی نێرینەیان هێناوە بۆ نەخۆشخانە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
کوردستان25/05/2026
ئاو بەشێک لە درێژترین پردی عێراق تێکدەدات و هاتووچۆ رادەگیرێت
"
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ئاماژەی بەوەشکرد، "فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کرا و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە."
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان، ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
