رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر."
بەرەبەیانی 8ـی نیسان، بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە راگەیێندرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێنێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
بەپێی ئاگربەستەکە، ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی رادەگرن لەو دوو هەفتەیەدا و پێویستە ئێرانیش تەنگەی هورمز بۆ کەشتییەکان بکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵەکانی ھەموو ئەو لایەنانە ھەیە کە بەشداربوون لە ئاسانکاری بۆ ئەم ئاگربەستە."
