رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کرماشان رایگەیاند، باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنییان هەڵوەشاندووەتەوە و دەستیان بەسەر 41 دەمانچە و بڕێکی زۆر فیشەکدا گرتووە.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی کرماشان، "هێزەکانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانییان باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لەو شارە تێکبشکێنن و دەست بەسەر 41 دەمانچە، 79 مەخزەن و 500 فیشەکدا بگرن."
پۆلیسی کرماشان ئاماژەی بەوە کردووە، دوای کارێکی هەواڵگریی ورد و بە مەبەستی رێگریکردن لە هەڕەشە ئەمنییەکان، توانیویانە حەشارگەی ئەندامانی باندەکە لە یەکێک لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە دیاری بکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییەکان، هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەکە و دەستیان بەسەر ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییەدا گرتووە.
پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و هاوسنووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکێکە لەو ناوچانەی کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەردەوام چاودێریی تووندی دەکەن بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی.
پۆلیسی ئێران لەم مانگانەی دواییدا چەندین جار رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت چڕتر کردووەتەوە.
