رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هاونیشتمانییەک لە قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر کوژرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەوەی ئەمڕۆ کوژراوە پێشتر بە ئۆتۆمبێل لە کوڕی تۆمەتباری کوشتنەکەی داوە و دواتر ئاشتەواییان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێک لە قەزای قوشتەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژرا ناوی ئاوارە ناسیحە؛ دوو ساڵ لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە کوڕی تۆمەتباری کوشتنەکەی ئەمڕۆی دابوو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابوو".
دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئاوارە ناسیح بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، دواتر ئاشتەواییان کردووە و ئاوارە دوای چەند مانگێک لە زیندان ئازاد کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
پاک: بارەگایەکمان بۆردوومان کرا و 9 پێشمەرگەمان بریندار بوون
کوردستان25/05/2026
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
بەگوێرەی بەرپرسانی قوشتەپە بۆ رووداو، ئەمڕۆ باوکی منداڵەکە چووە هەر لە قوشتەپەدا تۆمەتباری گیانلەدەستدانی کوڕەکەی بە گولـلە کوشتووە.
رووداو زانیویەتی، دوای رووداوەکە، تۆمەتباری کوشتنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
