رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا "وەکو دۆستێک لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11-10-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئەمریکا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له هه‌ولێر، ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
کوردستان25/05/2026
ئاو بەشێک لە درێژترین پردی عێراق تێکدەدات و هاتووچۆ رادەگیرێت
لاى خۆیەوە، كۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە دووپاتى کردووەتەوە، "كۆنگرێسى ئەمریکا وه‌ك دۆستێك له پشتگيريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."
هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازييه‌كانى وهزارەتى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسوڵى گشتيى ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
