رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگیرێت.
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشی دووەم بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر رایگەیاند، نیگەرانە لە هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان و گوتیشی: "پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و رێککەوتنی جنێڤ و ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بگیرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
کوردستان25/05/2026
ئاو بەشێک لە درێژترین پردی عێراق تێکدەدات و هاتووچۆ رادەگیرێت
"
رۆژی شەممە کۆنسووڵخانەی ئیمارات لە هەولێر بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە دوو کارگوزار بریندار بوون کە بە رەچەڵەک نیپاڵی بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن جەختی کردەوە، بە تەواوی پاڵپشتیی لە دەوڵەتی ئیماراتی "دۆست" دەکات.
لەدوای رووداوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی ئەمڕۆی سەر کۆنسووڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کرد.
